وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند: ئاگرەکە بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی بووە و تا ئێستاش سێ کەس برینداربوون.
موقەدەم کاروان عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، ڕایگەیاند، لەکاتژمێر دوی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئاگر لەپاڵاوگەیەکی نەوت لەسەر ڕێگەی (گوێڕ ـ هەولێر) کەوتوەتەوە، تائێستا بە ١٠ تیمی بەرگریی شارستانی لەهەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
موقەدەم کاروان عەلی وتیشی:"هۆکاری ئاگرەکە پاککردنەوەی پاڵاوگەی گازوایل بوە".
بەوتەی کاروان عەلی، ئەو پاڵاوگەیە یەکێکە لەو پاڵاوگە تایبەتانەی کە مەرجی سەلامەتییان تێدانییەو جگە لەزیانی مادی سێ کەسیش بریندارن، کە دوانیان کارمەندی پاڵاوگەکەنو ئەوی دیکەش کارمەندی بەرگریی شارستانییە.