ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، سزاكانى ئه‌مریكا بۆ بانك و كۆمپانیا‌و كه‌سایه‌تیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مه كاریگه‌رى كاتى دروست ده‌كات له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى دۆلار.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، سزادانى كۆمپانیا‌و بانك و كه‌سایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆ رێگریكردن له سپیكردنه‌وه‌ى پاره به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى كاتیى له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار ده‌بێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، سزادانه‌كانى ئه‌مریكا بۆ عێراق كاریگه‌رى دورمه‌وداى له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى دۆلار نابێت.
وته‌كانى ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عێراق له‌كاتێكدایه شه‌وى رابردوو ئه‌مریكا بانكێكى عێراقى سزاداو سزادانه‌كه ئه‌مرۆ به‌هاى دۆلارى به‌رامبه‌ر دینار به‌رزكرده‌وه.