عێراق بانکی کوردستان بێبەشدەکات لە مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی

  2024-02-05  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بانکی ناوەندیی عێراق، هەشت بانکی نوێ بێبەشدەکات لە مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی، کە بانکی کوردستانیشی تیادایە.

بەگوێرەی ئەو لیستە نوێیەی بانکی ناوەندی بڵاویکردووەتەوە، بانکە بێ بەشکراوەکان لە دۆلار بریتین لە: بانکی ئاشوور بۆ وەبەرهێنان، بانکی وەبەرهێنانی عێراق، بانکی یەکێتی عێراق، بانکی ئیسلامی نێودەوڵەتی کوردستان، بانکی ئەل هودا، بانکی ئیسلامی باشور، بانکی ئیسلامی عەرەبی و بانکی بازرگانی حامورابی.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا هەفتەی رابردوو بە تۆمەتی گواستنەوەی چەندین ملیار دۆلار بۆ گروپە هاوپەیمانەکانی ئێۆران بانکی ئەلهودای عێراقی خستە ناو لیستی سزاکانی.

راگەیاندنی ئەم لیستە نوێیە لە بانکە بێ بەشکراوەکان لە مامەڵەکردن بە دۆلار دوای ئەوەدێت، هەفتەی رابردوو برایان نیلسۆن، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ رووبەڕووبوونەوەی شتنەوەی پارەو تیرۆر، سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆبووەوە.


ڕیکلام