قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتیی کۆریای باشور لە هەرێم کۆبووەوە

  2024-02-08  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە سنچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە تاوتوێی چەند بابەتێکی جێی بایەخی هەردوولایان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی ( پێنج شەمە، ٧ی شوبات) لە هەولێر بەڕێوەچوو، گفتوگۆکرا لەبارەی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی تەکنەلۆجیا و پیشەسازی و گەشتیاریدا. ئاڵوگۆڕی بیروڕاش کرا لەبارەی چۆنییەتی سودوەرگرتنی هەرێم لە ئەزمونی سەرکەوتووی گەشەسەندنی ئابوریی کۆریای باشور.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گرنگیی هەمەجۆرکردنی ئابووریی هەرێمی کوردستان و پشتبەستن بە توانای گەنجان لە بوارەکانی داهێنان و تەکنەلۆجیا. 

لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی تێڕوانینی خۆی لەبارەی باشکردنی پرۆسەی حکومڕانی و پێشخستنی ئابووریی هەرێمی کوردستان خستەڕوو، داواشیکرد کۆریای باشور هاوکاریی زیاتری هەرێمی کوردستان بکات بەتایبەتی لەڕێگەی بەشداریکردنی شارەزایی و ئەزموونی سەرکەوتووی ئەو وڵاتە.


ڕیکلام