سەعدی پیرە: بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسی مووچەی کردوەتە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی

  2024-02-10  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی ڕایگەیاند: هەوڵەکانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەی موچە لە بەغداد بەردەوامە و پرسی مووچەی کردوەتە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیاند: بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و تیمی یەکێتی لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەر کردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامن.

وتیشی: سەرۆک بافڵ لە تەواوی سەردانەکانی بۆ بەغداد پرسی بودجە و موچە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق کردوەتە تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکان.


ڕیکلام