گه‌رمیان.. لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

  2024-02-10  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار- كفر گیان له‌ ده‌ستدانی لێكه‌وته‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 10ی2ی2024،  لەسەر ڕێگای کەلار- کفری نزیك ناحیه‌ی ڕزگاری، دوو ئۆتۆمبێل له‌  جۆری نیسان ناڤارا و تۆیۆتا لاندکرۆزەر  كه‌ بە ئاراستەی قەزای کفری ڕۆیشتوون پێکیاندادا و  پاشان ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان خۆی بە ستونێکی کارەبادا کێشاوه‌، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ناڤارا گیانی لەدەستدا و شۆفێری تۆیۆتا لاندکرۆزەریش برینداربوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە لەدایک بووی ساڵی 1983یه‌ و  دانیشتوی ناحیەی ڕزگارییە، لەئێستاشدا تیمی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە سەبارەت بە چۆنێیەتی و هۆکاری ڕووداوەکە.

 


ڕیکلام