سبەینێ یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە

  2024-02-10  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بڕیارە سبەینێ یەکێتی و گۆڕان لە سلێمانی کۆببنەوە و پرسەکانی کاروباری حکومەت و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق تاوتوێ بکەن.

میدیایی فەرمی یەکێتی بڵاویکردەوە، سبەی یەکشەممە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە دەباشان کۆدەبنەوە، لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی یاسایی و کاروباری حکومەت تاوتوێ دەکرێن.

ئاماژەبەوەشکراوە، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکھێنانی حکومەتە خۆجێیەکان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراقیش لە تەوەری تری کۆبوونەوەکە دەبن.

 


ڕیکلام