یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان تایبەت کۆدەبنەوە بۆ پرسی حکومەت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان .
بریارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ لە شاری سلێمانی شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرۆکایەتی مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی دەباشان دەکات و لەگەڵ شاندێکی یەکێتی بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال کۆدەبێتەوە.
کۆبونەوەکەی نێوان هەردوو شاندەکەی یەکێتی و گۆڕان تایبەت دەبێت بە ژمارەیەک پرسی یاسایی و کاروباری حکومەت و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.