شاسوار عبدولواحید: پێویستە عێراق دەروازە سنورییەكانی هەرێمیش كۆنترۆڵ بكاتەوە

  2020-07-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، كۆنترۆڵكردنەوەی دەروازە سنورییەكان بۆ ژێردەستی دەوڵەت دەبێت سەرجەم ناوچەكانی عێراق بگرێتەوە .

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی " گێڕانەوەی دەروازە سنورییەكان بۆ ژێر دەسەڵاتی دەوڵەت، پێویستە پرۆسەیەكی گشتگیر بێت و بۆ سەرانسەری عێراق بێت بە دەروازەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە .

ئاماژەی بەوەشكردووە، دەروازەكانی هەرێمی كوردستان ساڵانە بە بەهای 15 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانییان لێوە دەكرێت، كە داهاتە زۆرەكەی بۆ دوو خێزانی دەسەڵاتداری هەرێمی كوردستانە نەك بۆ گەلەكەی  كە كەس پشتگیری ناكات نە لە هەرێم و نە لە سەرانسەری عێراقیش .

ئەو لێدوانەی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە كاتێكدایە، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا  بە فەرمانی مستەفا كازمی سوپاو هێزی دژەتیرۆری عێراق كۆنترۆڵكردنەوەی دەروازە سنورییەكانی پارێزگای دیالە لەگەڵ ئێران و ئەوانەی پارێزگای بەسرەش لەگەڵ هەریەكە لە كوەیت و ئێرانی ڕاگەیاند.



ڕیکلام