بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووانەوە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە شکستیهێنا

  2024-02-12  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بۆ جاری سێیەم ئەنجومەنی پارێزگای دیالە کۆبویەوە بۆ ھەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکەی، بەڵام بەھۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووانەوە کۆبونەوەکە شکستیھێنا.

درەنگانی شەوی رابردوو، سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بانگهێشتی ئەندامانی کرد بچنە کۆبوونەوەی ئەنجومەن بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەن، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی ئامادەبووانەوە کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدرا.

یەکەمین جارە کە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە رووبەڕووی دابەشبوونێکی گەورە بووەتەوە، کە ئەندامانی ئەنجومەکە بەسەر دوو تیمی ٨ کەسی و ٧ کەسی دابەشبوون و هەردوولا رێژەی یاسایی بۆ کۆبوونەوەکە تەواو ناکەن و پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنیش لەلایەن هاوپەیمانێتی تەقەدوم بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی و سیادە بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر کێبڕکێی توندی لەسەرە.


ڕیکلام