بەرپرسی مەڵبەندی یەكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئاشکرای کرد، لەبەر دۆخی هەرێم پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانیمان راده‌ستی حكومه‌تی "كاربه‌رێكه‌ر"ی هه‌رێم كردووه‌ته‌وه.
خه‌لیل سلێمان، بەرپرسی مەڵبەندی یەكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان راگەیاندووه: بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی هەرێم و رەوشی كارەبا یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان پۆستی بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی رادەستی حكومەت كردەوە و یەكگرتووەكان لەهەر جێگە و پۆست و پلەیەك بن تایبەتمەندی خۆیان هەبوە و سەربەرزیان بۆ ئێمە تۆماركردووە.
وتیشی: "بەرێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی كە لەپشكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بووە، ماوەی نۆ ساڵە بە یاسا و ئیدارە خزمەت دەكات و بەپاكی و راستی خزمەتی خەڵكیان كردووه، ئەوەش جێگای شانازی و دەستخۆشییە بۆ یەكگرتووەكان.
به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی درایه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و ئه‌و حزبه‌ش سالار حیسامه‌دین_ی له‌و پۆسته دانا.