عارف حەمامی: هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران گەشتوەتە قۆناغی چەقبەستن

  2024-02-13  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دیارینەکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێی نایە مانگی سێیەمەوە و پەرلەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگیش دەڵێت: بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنە سیاسیەکان دۆخەکە گەشتوەتە قۆناغی چەقبەستن.

محەمەد عەلەوی، کەسایەتیەکی دیاری حزبی تەقدوم راگەیاند: ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەرابردوودا، لەچوار دانیشتندا شکستی هێناوە، کە تایبەت بووە بە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ.

وتیشی: تائێستا هیچ لێکگەیشتنێک لەسەر پۆستی سەرۆکی پەرلەمان نەکراوە و لەم رۆژانەی دوایشدا بەهۆی سەرقاڵی لایەنەکان بە پێکهێنانی حکومەتە خۆجێییەکان، هیچ گفتوگۆیەک لەبارەی ئەو دۆسیەیە نەکراوە.

لای خۆیەوە عارف حەمامی، پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند: قەیرانەکە قوڵتربووەتەوە لەگەڵ بەردەوامی یەکلانەبوونەوەی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بەردەوامی ململانێ لەنێوان لایەنە سونیەکان و رێککنەکەوتنیان لەسەر کاندیدێک یاخود چارەسەرێکی مامناوەند، وایکردووە بگەنە قۆناغی چەقبەستن لەگەڵ راوەستانی تەواوی گفتوگۆکان لەئێستا، وتوشیەتی، پێشبینی دەکەن قەیرانەکە زیاتر درێژە بکێشێت و بەمنزیکانە چارەسەرێکی نەبێت.


ڕیکلام