دوای تەواوکردنی سێ جاری ماوەی سزای بەسەردا سەپێنراو گوهدار زێباری ئازاد کرا

  2024-02-17  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزەری زیندانیانی بادینان ڕایگەیاند: گوهدار زێباری دوای تەواوکردنی سێ جاری ماوەی سزای بەسەردا سەپێنراو ئازادکرا.

بەشدار حەسەن پارێزەری زیندانیانی بادینان ڕایگەیاند: ڕۆژنامەنووس گوهدار زێباری ئازادکرا کەلەگەڵ چوار چالاکوان و رۆژنامەنووسی تر لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ لەلایەن دادگای تاوانەکانی هەولێرەوە بە شەش ساڵ زیندانی حوکمدران بە تۆمەتی سیخوڕی و هەوڵدان بۆ کودەتا و ئاژاوەگێڕی.

 لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ بە فەرمانێکی سەرۆکایەتی هەرێم سزای گوهدار و هاوڕێکانی ٦٠% کەکرایەوە، جگە لە شێروان کە ٥٠% سزاکەی کەمکرایەوە، بە پێی بڕیارەکەی سەرۆکایەتی هەرێم وابڕیار بوو ١٦ی ئازاری ٢٠٢٣ گوهدار زێباری ئازادبکرێت، بەڵام دواتر لە لایەن دادگای کەتنی هەولێرەوە بە حەوت مانگ زیندانی تر سزا درا بە تۆمەتی "گۆڕینی لۆگۆی ئۆتۆمبێلەکەی.

گوهدار محەمەد عەبدولحەمید ناسراو بە گوهدار زێباری  ساڵی ١٩٩١ لە گوندی هەشتکا سەربە ناحیەی دینارتە لە سنوری قەزای ئاکرێ لە دایک بووە، لە ٢٠١١- ٢٠١٥ پێشکەشکار و دەرهێنەربووە لە رادیۆی پەیام لە ئاکرێ، دواتر نوسین و وتار و راپۆرتی بۆ گۆڤارەکانی باشور و شەیدا ئامادەکردووە.

لە ٢٠١٢ -٢٠١٥ پەیامنێری سپێدە بووە لە ٢٠١٤ پەیامنێری سپێدە رۆیشتووە بۆ کۆبانی، لە ٢٠١٥- ٢٠١٩ پەیامنێری ئێن ئاڕتی بووە، لە ٢٠١٨ ەوە نوێنەری سەنتەری میترۆ یە لە ئاکرێ.


ڕیکلام