بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان ڕایدەگەیەنێت: ئاستی ئاو لە بەنداوی دوکان مەترێک و ٤٠ سم بەرزبوەتەوە و ئاستی ساڵی رابردووی تێپەڕاندووە.
کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان راگەیاند: بەراورد بە ساڵی رابردوو، ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاستی ساڵی رابردووی تێپەڕاندووە.
وتیشی: ئاستی ئاوی بەنداوەکە لەماوەی سێ رۆژدا مەترێک و ٤٠ سم بەرزبوەتەوە و بەنداوەکە لە ئێستادا دوو ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە لەکۆی حەوت ملیار مەتر سێجا کە بەنداوەکە توانای گلدانەوەی ھەیەو پێنج ملیار مەتر سێجای ماوە بۆ ئەوەی پڕببێت.