راوێژکارێکی سودانی: هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە

  2024-02-19  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
راوێژکارێکی سودانی دەڵێت هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە و تەنها لە حاڵەتێکدا نەبێت کە بەهای نەوت زۆر داببەزێت، بۆیە پروپاگەندەکان تەنها چەواشەکارین.

محەمەد ساحب دەڕاجی راوێژکاری هونەری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: هەرچەندە ئەمریکا لە رووی دارایی و کەرتی بانکییەوە چەند سزایەکی بەسەر عێراقدا سەپاندووە و پێدانی پارەی کاشی کەمکردووەتەوە، بەڵام حکومەت چەند رێکارێکی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئەو سزایانە و سەرکەوتووش بووە.

 جەختیشیکردەوە، هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە تەنها لە حاڵەتێکدا نەبێت کە بەهای نەوت زۆر داببەزێت.

راوێژکارەکەی سودانی وتیشی، سەرکەوتنەکانی ئێستای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی بەشێک لەلایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی بێزارکردووە بەتایبەتیش لایەنە سیاسییە کۆنەکان و ترسیان لەسەرکەوتنی زیاتری حکومەتەکەی سودانی هەیە و ناوبەناویش ئاستەنگ بۆ کارەکانی دروست دەکەن.


ڕیکلام