بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی ئاوەڕۆی تونێلی دەربەندیخان، ئەمڕۆ بۆماوەی چەند کاتژمێرێک تونێلەکە بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی قەزای دەربەندیخان بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی کارکردن لە تونێلی دەربەندیخان و چاککردنەوەی ئاوەڕۆکەی، رۆژی پێنجشەممە لەکاتژمێر ١٠ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ، تونێلەکە بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دادەخرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی داخستنی تونێلەکە، ئۆتۆمبێلی بچوک لە تونێلی خوارەوە هاتووچۆ دەکات و بەسەر بەنداوەکەدا تێپەڕ دەبن و دەچنەوە ئەودیو تونێل، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش ئەم چەند کاتژمێرە هەر لەزاڵگەی بانی خێڵان رادەگیرێن و رێگەی تێپەڕبوونیان پێنادرێت، لەڕووی ئەودیویش لە سێ ڕای چیای بەرانان بەهەمان شێوە رادەگیرێن تا کردنەوەی تونێلەکە.