بەرگریکارێکی مافی مرۆڤ دەستگیرکردنی ئومێد بەرۆشکی بە نایاسی دادەنێت و دەڵێت: پارتی لە ترسی دەسەڵاتی خۆی ڕۆژنامەنووسان دەستگیردەکات.
ئەیهان سەعید بەرگریکاری مافی ڕایگەیاند: ئەمرۆ نزیک کاتژمێر ١١ی سەر لە بەیانی هێزێکی ئەمنی چووە سەر ماڵی رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی و دەستگیریان کرد، لە ئێستادا لە بنکەی پۆلیسی مالتاوە گوازراوەتەوە بۆ چاکسازی گەوران.
دوای سکاڵای چاکسازی گەوران لە دهۆک ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی بە تۆمەتی ناوزراندن کە لە ٢٣ی مانگی ڕابردوو کە وتبوی" مەلا نەزیر بەرواری لە چاکسازیەوە ڕفێندراوە بۆ ئاسایش" دەستگیرکراوە.
زیندانیکردنی ئومێد بەرۆشکی بە ماددەی ٢ی موبایل و لە ڕۆژی پێنجشەمەوە بۆ مانگی زیاتر نایاساییە و هیچ تەشهیرێکی نەکردوە، بەڵکو هەواڵی ڕفاندنی مەلا نەزیر ڕاستە و خانەوادەکەی ئەمەیان پشتراست کردوەتەوە.
هەروەک پێشتریش بۆ ڕای گشتیمان روونکردەوە کە فسارەکان بۆ سەر چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان ئاشکرا کرد، دەستبەسەرکردنی ئومێد بەرۆشکی بەشێکە لەو پرۆسە نایاساییەی کە پارتی جێبەجێی دەکات لەبەر ترسی خەباتی مەدەنی و شکستهێنانی لە ناوچەی بادینان.