مەکتەبی سیاسی پارتی: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لێکجیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانە

  2024-02-22  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق مەکتەبی سیاسی پارتی رایدەگەیەنێت: بڕیارەکەی دادگا نادەستوریە و لێکجیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانە کە لە دەستووری عێراقدا جێگیر کراون.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی عێراق و ناوچەکە، مەکتەبی سیاسیی پارتیمان رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٤ بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆبوویەوە، یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوە، تاوتوێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بوو کە لە رۆژی چوارشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ دەرچوون.

ئەم بڕیارانە پێچەوانەی رۆحی دەستوور و مافە دەستووریەکانی هەرێمی کوردستان و بنەماکانی فیدراڵی و پڕەنسیپی لێکجیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانن کە لە دەستووری عێراقدا جێگیر کراون، بۆیە مەکتەبی سیاسیی پارتیمان جەخت لەم خاڵانە دەکاتەوە:

١.داکۆکیکردن لە مافی پێکهاتەکان و پشتیوانیکردنیان لە بەشداریی و هاوبەشییان لە دامەزراوە دەستوورییەکان.

٢. پارتیمان پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات تا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق گفتوگۆکانی لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێم لە چوارچێوەی دەستوور، بەردەوام بێت.

٣. بڕیاری پەیوەست بە یاسای ژمارە (١) ی سالی ١٩٩٢ی هەڵبژاردن و گۆڕینی بەشێک لە بڕگەکانی، پێچەوانەی دەستوور و سروشتی لێکجیایی دەسەڵاتەکانە.


ڕیکلام