فازڵ میرانی: سڕینەوەی کورسی پێکهاتەکان بڕیارێکی نامەردانەیە

  2024-02-24  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان چەند سەرنجێک دەربارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەردەبڕێت و دەڵێت: سڕینەوەی کورسی پێکهاتەکان بڕیارێکی نامەردانەیە.

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: ڕێزی دادوەری دەگرم لە سەرینی مەترسیداری کارەکەیەوە، چونکە دادپەروەری ئامانجێکی مەترسیدارە و ڕووبەڕووی هێزگەلێکی جیاجیا لە کاریگەرییدا دەبێتەوە، هێزگەلێک دژایەتی دادپەروەری دەکەن کە وا بڕیارە دەسەڵاتی دادوەری نوێنەرایەتی جێبەجێکردنی بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕووی سیاسییەوە بە لای منەوە هەنگاوەکانی ئەم دواییە، لە جووڵەی شەترەنج دەچن، چونکە لەوانەیە پاڵنەری سیاسی بە نووسراوی لە بڕیارێکدا نەبینرێت، بەڵام سێبەرەکانی دیارن، نامەوێت دەرکردنی هەردوو بڕیارەکەش پێکەوە بە جگە لە ڕێککەوت ناو ببەم، ئاخر نیازپاکی باشترە، بەڵام ئەگەر ئەو نیازپاکیە پێکەوەدەرچوونی هەردوو بڕیارەکە بگرێتەوە، ئەوا هیچ نیازپاکیەک لە لابردنی کۆتای چەند پێکهاتەیەکی نەتەوەیی غەیرە کورد لە ئەنجوومەنی نیشتیمانی کوردستاندا نیە.

ئەوەشی خستەڕوو، کوردستان فرە ئاین و فرە نەتەوەیە، ئەم پێکهاتانە مافی خۆیانە کاندیدەکانیان پێشکەش بکەن بۆ ئەندامێتی لە دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن، یەک لە ماناکانی بڕیاری لابردنی بەشی پێکهاتەکان، پاڵپێوەنانی ئەو پێکهاتانەیە تا لە خاڵی سفرەوە دەست پێبکەنەوە و بچنە نێو پێشبڕکێیەکەوە لە دەرەوەی شوێنەکانی ژیانیان، بە واتایەکی تر، لەوانەیە ناچاری کۆچکردن ببن شوێنێک کە بوونێکی ژمارەیی و قوڵایەکی مێژووییان تێیدا هەبێت و شایەتی ئەدائێکی لێکنەچوو دەبین لە کوردستان و لەشوێنێکی دیکەدا، هەنگاوێک هاوشێوەی ڕاگواستنێکی زۆرملی.

وتیشی: کارێکی مەردانە نییە ڕۆڵی ئەم پێکهاتانە لە کاری ڕزگاریخوازیی نیشتیمانیدا بسڕینەوە، کاری بەرهەڵستکارییان بەرانبەر بەو ڕژێمانەی تاوانیان دژی گەلانی عێراق ئەنجام داوە، ئەم پێکهاتانە، پەیوەندیی مەرجەعییەتی ئاینی و نەژادی و ئایدۆلۆژییان هەیە لەگەڵ چەندان نەتەوە و مەرجەعیاتی دوور و نزیک لەڕووی جوگرافیەوە لە هەرێم و بەشەکانی دیکەی عێراق.

باسی لەوەشکرد، بریارەکەی دادگای فیدراڵی داماڵینی کوردستانە لە پێکهاتەکانی بە شێوازێکی ڕێکخراوەیی، کە بە بەرتەسکردنەوەی دەستکەوت و مافەکان دەست پێدەکات تا دەگاتە ڕاکێشانیان بەلای هێزگەلێکدا لە دەرەوەی هەرێم

"لێکدانەوەکانمان هەڵقوڵاوی واقیعی ئەو هەنگاوانەیە کە جار لەدوای جار لە دژی ئێمە دەنرێن، پێشتر ئێمە و ئەو پێکهاتانەی کۆتای پەرلەمانییان لابرا، دەکوژراین و ئەنفال دەکراین، پێکەوە بووینە جەنگاوەر لە پێناوی عێراقێکی باشتردا، لە عێراقی نوێشدا، گەمارۆ دەدرێین، لە سەرچاوەی فەرمی و بگرە سەروو فەرمییەوە، ئیرادەی یاسامان بەسەردا دەسەپێنن. 

ئەمانە چەند سەرنجێکی بەرایی بوون لەبارەی حوکمی لابردنی کۆتاکانەوە، بەڵام تەوتینی مووچەکان، ئەگەر ئەو حوکمە دواکەوت ئێمە لێی بەرپرسیار نین، بڕیارەکەش جۆرێک لە یەکسانی لە سادەترین شێوازیدا بۆ مووچەخۆرانی عێراقی بەدیدێنێت جا فەرمانبەر بێت، خانەنشین، خزمەتگوزار یان دابینی کۆمەڵایەتی هەبێت. دوای ڕاپەڕین، ڕژێم مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی بڕی، دوای ٢٠٠٣ ش، هاوڕێیانی پێشووی خەبات مووچەیان بڕی، تۆمەتگەلمان بۆ هەڵدەبەستن، کەچی خۆیان کەس لێیان ناپرسێتەوە ئاخۆ چیان کردووە و چی دەکەن.


ڕیکلام