وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتیدەکاتەوە کێشەی کەمی پارەیان هەبێت بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران و دەشڵێت:ئامادەکاریی تەواوکراوە بۆ هەمواری یاسای بودجە.
وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، "ڕەتیدەکەینەوە پارەی کاشمان لەبەردەست نەبێت بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران وەزارەتی دارایی عێراق".
وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ هەمواری یاسای بودجەو ڕەوانەکردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە، چاکسازییەکانی وەزارەتەکە بوەتە هۆی زیادبونی داهاتی گشتی.
ئەوەش دوای ئەوەھات، بەگوێرەی وتەی چەند شارەزایەکی عێراقی کێشەی نەختینە بۆ عێراق دروستبوەو هەروەها بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتو گۆڕانکاریی لەڕێژەی هەناردەکردنو چەند خەرجیەکی تری حکومەت کورتهێنان بەبودجەدا دروستدەبێت.