سۆرانی  |  بادینی  |  English      

لە ماوەى 24 کاتژمێردا 77 هەزار کەس لە ئەمریکا تووشى کۆرۆنا بوون

  2020-07-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە پێى نوێترین ئامارى تەندروستى لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا لە ویلایەتەکانی ئەریزۆنا و تەکساس 77 هەزار کەس تووشى کۆرۆنا بوون.

ئێستا ژمارەی تووشبووانی ئەمریکا گەییشتووەتە زیاتر لە سێ ملیۆن و 770 هەزار، لەو ژمارەیەش 142 هەزار 64 کەس گیانیان لەدەستداوە و ئەو وڵاتە لە پلەی یەکەمی وڵاتانی جیهان دێت بۆ زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدان و تووشبوون بە ڤایرۆسەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە د. فاوچی لە ڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا هۆشدارى بە ژووری بازرگانیی ئەمریکا داوە، وڵاتەکە لەرووى کۆرۆناوە لە دۆخێکى سەختدایە، چونکە رۆژانە زیاتر لە 70 هەزار تووشبووى نوێ تۆماردەکرێن، لە کاتێکدا پێشتر تەنها 20 هەزار تووشبووى نوێ تۆمارکراوە رۆژانە.

بەپێى دواین ئامارى تەندروستى جیهانى، لە ئیستادا ژمارەى تووشبووانى کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان 14 ملیۆن و 211 هەزار و 716 کەسى تێپەڕاندووە، لەو ژمارەیەش 599 هەزار و 828 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەشت ملیۆن و 484هەزار و 753 کەسى دیکەش بەتەواوى لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.