تەلبەنکردنی سنوری ئێران و هەرێمی کوردستان راگیرا

  2024-02-27  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەبڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق تەلبەنکردنی سنوری ئێران و هەرێمی کوردستان راگیرا

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ بڕیاریدا پرۆسەی تەلبەندکردنی سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران رابگیرێت تا پێداچوونەوە دەکرێ و ئەو گلەیی و  نارەزاییانە چارەسەر ئەکرێ کە لەبارەیەوە هەیە. 

ئەم بڕیارەی سودانی لەکاتێکدایە دوای دەستکردن بە پرۆسەکە نارەزایەتی لێکەوتەوە، هاوکات هەر ئەمڕۆ خالید شوانی وەزیری دادی عێراق و عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی ، مامۆستا جەعفەر  ، کاروان یاروەیس  ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق یاداشتێکیان ئاراستەی  سەرۆک وەزیرانی عێراق  کرد

دوای گەیشتنی یاداشتنامەکە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق، سودانی بریاریدا کە وەزارەتی ناوخۆ پێداچوونەوە بە پرۆسەکە بکەن و هەموو ئەو ناڕەزاییانەی لەبارەی جهێشتنی زەوی و زاری عێراق و هەرێمی کوردستان بەهەند وەربگیرێت .


ڕیکلام