لە راگەیەندراوێکدا عەشیرەتی تیلەکۆ روونکردەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "دیوەخانی تیلەکۆ بنکەی بانگەشە و هەڵمەتی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە و سەرجەم ئەو هەواڵ و پڕوپاگەندانە رەتدەکەینەوە".
دەقی ڕوونکردەوەکە:
عەشیرەتی (تیلەکۆ) هەواڵێکی میدیا چەواشەکارەکان بە درۆ دەخاتەوە
پاش ئەوەی ئەمڕۆ ژمارەیەک پەیج هەواڵێکی چەواشەکارانەیان سەبارەت بە عەشیرەتی تیلەکۆ و دەنگۆی هەوڵی چۆڵکردنی دیوەخانەکەیان بڵاوکردەوە، هەواڵەکە لەلایەن عەشیرەتی تیلەکۆوە ڕەتدەکرێتەوە
تیلەکۆییەکان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوەدەدەن، چەند پەیج و لاپەڕەی ساختە ی سۆشیال میدیای بێ ئەرزش و نەناسراو بێ هیچ هۆکارێک کەوتوونەتە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ساختەو نادروست لەسەر دیوەخانی جەنابی کاک (فەرهاد رەفعەت)سەرۆک عەشرەتی تیلەکۆ ،وەک ئەوەی هەنگیان لەکلۆری داردا دۆزیبێتەوە
ئاماژەشیان بەوەداوە کە کەگومانمان نیە دەستێکی ڕەش لەگەرمیان وگەرمەسێردا لەهەوڵی تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و تێکدانی یەکڕیزیی سەرۆک هۆزو کەسایەتیەکاندایەو جەنابی کاک (فەرهاد)یان بەئامانج گرتوە کەئەمەش ڕوونە بۆچی پیاوە مەزنەکان لەدەسپێکی ئەم بەئامانجگرتنەدان
سەبارەت بەو کەسانەشی ئەم هەوالانە بڵاودەکەنەوە، عەشیرەتی تیلەکۆ لە ڕوونکردنەوەکەیاندا دەڵێن، ئەوکەسانەکە کات بەبڵاوکردنەوەی ئەوجۆرەهەواڵانەوە دەکوژن خۆیان دەزانن کوێیان دێشێت و کەسانێکی نزم ئاست و بەتاڵن لەهەموو نەریتێکی کۆمەڵایەتی