ئەمڕۆ لە وڵاتی ئێران ١٢ مین هەڵبژاردنی پەرلەمانی و خولی شەشەمین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەر بەڕێوەدەچێت، لە هەڵبژاردنەکەدا زیاتر لە ٦٠ ملیۆن هاوڵاتی مافی دەنگدانیان لەو وڵاتەدا هەیە
لەم هەڵبژاردنەدا ١٤٤ بەربژێر لە ٣١ پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی ٨٨ کورسیی ئەنجوومەنی شارەزایان رکابەریی یەکدی دەکەن و ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بۆ ماوەی هەشت ساڵ هەڵدەبژێردرێن.
هەروەها ١٥ هەزار و ٢٠٠ بەربژێر لە ٣١ پارێزگای ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی ٢٩٠ کورسیی پەرلەمان رکابەری دەکەن.
٪١٢ـی بەربژێرەکان ژن و ٨٨٪یان پیاون. ئەندامەکانی پەرلەمان بۆ ماوەی چوار ساڵ هەڵدەبژێردرێن.
لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش ١٦ بەربژێر کێبڕکی لەسەر ١٠ کورسیی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەریی ئێران دەکەن، لەو ١٠ کورسییانە، سێ کورسی لە ورمێ، دوو کورسی لە سنە، دوو کورسی لە کرماشان، دوو کورسی لە لۆرستان و کورسییەک لە پارێزگای ئیلامە.