داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 2-3-2024 تا 8-3-2024، بڕی 11 ملیار و 562 ملیۆن و 841 هەزار و 779دینار بووە، بەجۆرێك كە زیاتر لە 6 ملیار دیناری نەختینەیە و هەروەها زیاتر لە 1ملیار دینار بەشێوەی چەكە.
ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 11 ملیار و 562 ملیۆن و 841 هەزار و 779دینار بووە ، بەجۆرێك كە 6ملیار و 308 ملیۆن و 290 هەزار و 933 دینار واتە 55% نەختینەیە و هەروەها 1 ملیار و 742 ملیۆن و 157هەزار و 947 دینار بەشێوەی چەكە واتە %15، هەروەها 3 ملیار و 512 ملیۆن و 392هەزار و 900 دینار بەشێوەی مقاصەیە واتە %30.