"پێکەوە کار دەکەین بۆئەوەی تاوانی هاوشێوەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دووبارە نەبێتەوە"

  2024-03-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت: لە ساڵیادی کۆمەڵکوژییە دڕندانەکەی هەڵەبجەدا پێویستە کاربکەین بۆئەوەی تاوانی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.

لە ٣٦مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەم ساڵیادە ناخۆشە رۆژی پرسەبارییە بۆ هەموو عێراقییەکان و لەگەڵ گشت لایەک لە جیهانەوە بەشدارین لە یادکردنەوەی ئەو کەسانەی کە گیانیانلەدەستدا و برینداربوون .
 
ئەوەشی خستوەتەروو، بەردەوامدەبین بۆ پێکەوە کارکردن لەگەڵ یەکدی بۆ رێگری لەوەی هەرگیز کارەساتی قێزەونی لەم جۆرە روونەدەنەوە .


ڕیکلام