محەممەد حاجی مەحمود: عێراق بە پارەی هەڵەبجە قەرەبووی کوەیتی کردەوە

  2024-03-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە٣٦مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا ئاشکرایکرد: حکومەتی عێراق بەپارەی هەڵەبجە کوەیتی قەرەبووکردەوە لە کاتێکدا دەبوو خەڵکی هەڵەبجە قەرەبوو بکاتەوە.

محەممەد حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە٣٦مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق پارەی خەڵکی هەڵەبجەی بردو قەرەبوی کوەیتی پێ دایەوە، لە کاتێکدا پێویستە قەرەبوی زیانلێکەوتوان و قوربانیانی خەڵکی شاری هەڵەبجە بداتەوە.

محەممەد حاجی مەحمود بەپێویستی دەزانێت، دۆسیەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە گەورە بکرێت، چونکە وەکو خۆی دەڵێت، "ستەمێکی زۆری لێکراوەو ئەو حکومەتەی بۆردومانی کردوە حکومەتی وڵاتەکەی خۆی بوە".

بەوتەی سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموکرات، بەدڵنیاییەوە تاکە چەکی بەهێز کە ئەمڕۆ لەدەستی خەڵکی کوردستانە، یەکڕیزی هەموو لایەنە سیاسییەکان‌و خەڵکی هەموو ھەرێمی کوردستانە.


ڕیکلام