باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستە پێکەوە پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ بکەین و رێگری لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە جیهاندا بکەین.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نووسیوویه‌تی, "پشتیوانیی قوربانییان و خێزانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژیی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ین".
رۆمانۆسكی ده‌ڵێت، "بە هاوبەشی لەگەڵ كورد و عێراقییه‌كان، ئه‌مڕۆ یادی کۆمەڵکوژییە قێزەونەکەی هەڵەبجە دەکەینەوە".
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه "ئێمە پشتیوانیی قوربانییانی کۆمەڵکوژییەکەی هەڵەبجە دەکەین و پابەندین بە بەرپرسیارێتی و هەوڵەکان بۆ چاکبوونەوەی برینداران".
دەشڵێت،"پێویستە پێکەوە پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ بکەین و رێگری لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە جیهاندا بکەین".