پرۆژەیەکی کارەبا بۆ ڕووناککردنەوەی شەقامێک جێبەجێ دەکرێت

  2024-03-17  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کارەبای سلێمانی رایگەیاند، پرۆژەیەک بە بڕی زیاتر لە 229 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکەن و شەقامێکی سلێمانی ڕووناکدەکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پرۆژەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و لەسەر بودجەی داهاتی %8ی کارەبا و بە بڕی زیاتر لە 229 ملیۆن دینار، پرۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەکە بریتییە لە رووناککردنەوەی شەقامێک لە بەردەم هۆتێل پاڵاسەوە تاوەکو بەردەم هۆتێل ئاشتی، بودجەی تەواو پرۆژەکەش بریتییە لە 229 ملیۆن و 497 هەزار و 900 دینار.

باسی لەوەشکرد، پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای زۆیاوە جێبەجێ دەکرێت و بڕیارە لە ماوەی 170 رۆژدا سەرجەم کارەکانی کۆتایی پێبێت.


ڕیکلام