مەکتەبی سیاسی پارتی: بە بەرژەوەندی گەلی دەزانین بەشداری هەڵبژاردن نەکەین

  2024-03-18  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین کە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەند کردنی بریاری نادەستوریی سیستەمێکی سەپێنراو.

لە دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی پارتی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدراوە، بە نەهێشتنی کورسی کۆتای پێکهاتەکان لەیاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا، یەکێک لە گەرەنتیە سەرەکیەکانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و بێگەرد و هەلی یەکسان و دادپەروەرانە لەهەرێمدا پێشێلکرا، چونکە سەرەڕای ئەوەی کە ئەوە پێشێلکردنی ویست و ئیرادەی هاووڵاتیانی هەرێمە لەمامەڵەکردن لەگەڵ بابەتێکی هەستیاری وەک پێکەوە ژیان و یەکتر قەبوڵکردندا، کە بووەتە ناسنامەی سەقامگیری و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی هەرێم.

باس لەوەشکراوە، بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین کە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەند کردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەلبژاردنێک نەکات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت.


ڕیکلام