سەرجەم ئەو دوکانانەی لە بازاڕی لەنگەی هەولێر بە هۆی ئاگرکەوتنەوە زیانیان بەرکەوتووە، لە 30% بۆ ساڵی 2023 و لە 100% بۆ ساڵی 2024، لە وەرگرتنی باج دەبەخشرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر و بهرپرسانی دیكهی پارێزگاكه، كۆبوونهوهیهكی تایبهتی سهبارهت بەهاریکاری و یارمەتیدان و دەستگیرۆیی کاسبکار و دوکاندارانی زیانلێکەوتووی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر ئەنجامدرا.
له كۆبوونهوهکەدا، بڕیاردرا به "لێخۆشبوونی لە 30% بۆ ساڵی 2023 و لە 100% بۆ ساڵی 2024، لەوەرگرتنی باج لە سەرجەم ئەو دوکانانەی بازاڕکە کە بە هۆی ئاگرکەوتنەوەکە زیانیانبەرکەوتووە و ژمارەیان (166) دوکانە".
ئهوهش لهكاتێكدایه كه ئێوارەی ڕۆژی 27ی شوباتی 2024، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر، لە کۆی (2400) دوكان (166) دوکانی بازاڕەکە زیانیان پێگەیشت.
وهك هاوکاری و دەستگیرۆیی کاسبکار و دوکاندارانی بازاڕەکەش ئەنجومەنی شارەوانی هەولێر بڕیاریدا بەلێخۆشبوونی (یەک ساڵ)ی کرێی ساڵانە و (6 مانگ)ی لێخۆشبوون لە ڕسووماتی خۆڵ و خاشاکی هەموو ئەو دوکانانەی بازاڕەکە، کە گرێبەتستیان لەگەڵ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر هەیە و بەهۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە زیانیان بەرکەوتووە و پارێزگاری هەولێریش بڕیارەکەی پەسەند کرد و چووە بواری جێبەجێکردنەوە.