وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: شەممەی داهاتوو لە شاری هەولێر تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکان دەکەن .
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند: تا ئێستا دوو هاوپەیمانێتی و ١٠ پارتی سیاسی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش کردووە.
باسی لەوەشکرد، ٥٤ کاندیدی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناوی خۆیان لە کۆمسیۆن تۆمار کردووە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی باسکرد، رۆژی شەممەی داهاتوو ٦ی نیسانی ٢٠٢٤، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە شاری هەولێر تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکان دەکات.