بریکاری وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: هەناردەکردنی نەوتی هەرێم وابەستەی تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غازە و ئەو یاسایە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد چارەسەر دەکات.
حامید زەوبەعی, بریکاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ کاروباری پاڵاوتن ڕایگەیاند: کۆتایهاتنی قەیرانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێی تورکیاوە وابەستەی تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غازە.
ئاماژەی بەوەکردووە، سۆمۆ بڕێک نەوتی سپی لەسەر داوای هەرێم هاوردەکردووەو جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای نەوت و غاز کێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەند چارەسەر دەکات.
گەڕەکانی مۆڵەتپێدانی شەشەم بەمزوانە رادەگەیەنرێت و کێشە بۆ بودجە دروستناکات و تێچووەکەی لە نەوتی هەناردەکراو دەدرێت.
حامید زەوبەعی وتیشی: نەوت وەک خۆی دەمێنێتەوەو هیچ وزەیەک نیە کێبڕکیی لەگەڵ بکات لەڕووی نەرمونیانی و بەکارهێنانەوە, عێراقیش بەردەوامە لەپشت بەستن پێی بۆ دەستبەرکردنی داهاتەکانی هیچ مەترسیەکیشی لەسەرنیە.