تیروپشك بۆ ژمارەی هاوپەیمانی‌و حزب‌ و كاندیدەكان بۆ ڕۆژی هەشتی مانگ دواخرا

  2024-04-03  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەنجامدانی تیروپشكی بۆ ژمارەی هاوپەیمانی‌و حزب‌و كاندیدەكانمان بۆ ڕۆژی هەشتی ئەم مانگە دواخست.

كۆمسیۆنی باڵاى هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند: بۆ تەواوكردنی پڕۆسەی وردبینی، بڕیاردراوه‌ وادەی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ ژمارەی هاوپەیمانی‌و حزب‌و كاندیدەكان لەحەوتی ئەم مانگەوە بۆ هەشتی مانگ دوابخات، واتە ڕۆژی دوشەممەی داهاتوو لەكاتژمێر 11ی بەیانیی دەستپێدەكات.

پێشتریش جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاندبوو، تیروپشك بۆ ژمارەی هاوپەیمانی‌و حزبەكان‌و كاندیدەكان لەژمارە 101 بەرەو سەرەوە دەستپێدەكات.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پارتى دیموكراتى كوردستان بڕیاریداوه‌ به‌شداریى هه‌ڵبژاردن نه‌كان‌و تائێستاش ناوى كاندیده‌كانى ڕاده‌ستى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق نه‌كردوه‌.
 


ڕیکلام