نێچیرڤان بارزانی: وەک سەرۆکایەتیی هەرێم وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنمان دیاریکردووە

  2024-04-07  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی هەرێم رایدەگەیەنێت: وەک سەرۆکایەتیی هەرێم وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنمان دیاریکردووە و هیوادارین سەرجەم لایەنەکان پێکەوە بگەنە قەناعەت کە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: شەوی رابردوو لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و دواتریش لەگەڵ کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت باسیان لە دۆسیەکانی هەرێم و بەغداد، هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا کردووە.

دەربارەی هەڵبژاردنی هەرێم نێچیرڤان بارزانی وتی، "وەک سەرۆکایەتیی هەرێم ئەوەی لە ئەستۆیاندا بووە لە دەستنیشانکردنی رۆژی ئەنجامدانی کردویانە، هیوادارن لایەنەکان هەموویان پێکەوە بگەنە قەناعەت کە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت".

سەبارەت بە چارەسەری گرفتی مووچەش، سەرۆکی هەرێم هیوایخواست دۆسیەی مووچە بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەرببێت و چیتر نەبێتە هەواڵ و وتی، "مووچە مافێکی سروشتیی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە" و دووپاتیکردەوە، "بەغداد دەبێت مووچەی هەرێمی کوردستان زەمانەت بکات".


ڕیکلام