لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت: بەپێی خشتەی کۆمسیۆن خۆیان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی هەڵبژاردن و بانگەشەی هەڵبژاردن ئامادە دەکەن.
رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی بە میدیای فەرمی یەکێتی ڕاگەیاندووە، بەپێی خشتەی کۆمسیۆنی، خۆیان بۆ قۆناغەکانی داهاتووی هەڵبژاردن ئامادە دەکەن.
دەشڵێت: یەکێتی جەخت لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەو وادەیەی دیاریکراوە کە ١٠ی ٦ی ٢٠٢٤ـە دەکاتەوە و بۆ ئەمەش بەپێی قۆناغەکان، ئامادەکارییەکانی بەردەوامە و خۆی بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن ئامادە دەکات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە تیروپشکێکدا بۆ پێدانی ژمارە بە ھاوپەیمانی و حزب و کاندیدەکان، کە ئەمڕۆ لە بەغدا ئەنجامیدا، قۆناغی دواتر دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنە.