لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکات تا دووەم ڕۆژی جەژن

  2024-04-09  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە گوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، کەشوھەوا لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانبارین لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات و سبەی یەکەم رۆژی جەژن باران دەبارێت.

دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە، پێشبینی بارانبارین دەکەن لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژی هەینی، جارێکی دیکە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە و دەگۆڕدرێت بۆ هەور و هەتاو.

لەبارەی رێژەی بارانبارینی هەردوو رۆژی جەژنی رەمەزان، دەستەکە دەڵێت، "ئاستی بارانبارین لە نێوان نمەباران و بارانی مامناوەندا دەبێت".


ڕیکلام