حكومەتی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی فایرۆسی كۆرۆناوە، توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ئێران رٍاگرت .
ئاژانسی ئیرنای فەرمی ئێران لە زاری وتەبێژی دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی وڵاتەكەیەوە بڵاویكردەوە، لە دوێنێوە توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ ئێران ڕاگرتووە و هۆكارەش پەیوەندیی هەیە بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە .
لە لایەكی مەسعود ئەسعەدی ئەمنیداری گشتی یەكێتی كۆمپانیا فڕۆكەوانی ئێران بە ئاژانسی فارس نیوزی ڕاگەیاندووە، توركیا نیوەشەوی شەممە ئاگاداری كردوونەتەوە، گەشتە ئاسمانییەكانی ڕاگرتووە، بە تایبەت دوای ئەوەی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی توركی و كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئێران بڕیار بووە دوو گەشتی نێوان هەردوو وڵات ئەنجام بدەن .
ئاماژەی بەوەشكرد، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی توركیا لەسەر داوای هەردوو وەزارەتی تەندروستی و گواستنەوەی ئەو وڵاتە بووە و، كۆمپانیای فڕۆكەوانی ئێران سەرجەم پسوڵەی گەشەتەكانی توركیا هەڵدەوەشێنێتەوە .