بڕیارە ئەمڕۆ ھاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد کۆدەبێتەوە و سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت لە شاری بەغداد بەرێوەبچێت، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆبونەوەکە دەکەن.
لە کۆبونەوەکەدا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ بکرێت.