بەهای دۆلار بەردەوامە لە دابەزین

  2024-04-29  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق زانیاری نوێ لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار داخاتەڕوو و هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار ئاشکرادەکات و دەڵێت، " بەهۆی پاندیی بانکە بازرگانییەکان بە یاساکانی گواستنەوەی دەرەکی و دابینکردنی دارایی بازرگانی دەرەکی لە ڕێگەی ناوەندەکانی فرۆشتن زیادی کردووە".

د. مەزهەر محەممەد، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند: بەهۆی پاندیی بانکە بازرگانییەکان بە یاساکانی گواستنەوەی دەرەکی و دابینکردنی دارایی بازرگانی دەرەکی لە ڕێگەی ناوەندەکانی فرۆشتن زیادی کردووە، گواستنەوەی فەرمی نزیکەی ٨٥%ـی کۆی داواکارییەکان بووە، کە پێشووتر لە ٣٠% تێنەدەپەڕی.

ئاماژەی بەوەشداوە: هۆکاری دووەم مامەڵەکردنی بازرگانییە بە دراوی وڵاتانی دەوروبەر، بۆ نموونە درهەمی ئیماراتی بەشێوەیەکی جێگیر و بەگوێرەی ڕێکخستنی بانکیی نوێ بەڕێوە دەچێت، ساڵانە بە بەهای ٢٠ ملیۆن دۆلار مامەڵە لە بازاڕ دەکرێت، واتە ٤٠%ی هاوردەی دەرەکی عێراق بۆ کەرتی تایبەت لە کاڵا جۆراوجۆرەکان.

 
ئەمە لەکاتێکدایە، تەنیا لەماوەی  پێنج مانگی رابردوودا بەهای دینار ١٢ هەزار بەرزبووەتەوە بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.