وەزارەتی تەندروستی دەست بەسەر 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخشدا دەگرێت

  2024-05-02  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش كە هیچ رێگەپێدانێکیان نییە و تۆمارنەكراون لە وەزارەتی تەندروستی، دەستیانبەسەردا دەگیرێت و لەناودەبردرێن.

وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا ڕایگەیاند، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 31 جۆر خواردنەوەی وزەبەخش كە بەبێ بوونی نوسراوی ڕێگەپێدانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بازاڕکاندا دەفرۆشرێن، ئەمەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بەکارهێنان ئەژماردەکرێ، بۆیە كۆدەكرێنەوە و لەناو دەبردرێن.

بە گوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، کە دروست کردن یاخوود هاوردەکردنی خواردنەوە وەزەبەخشەکان، پێویستە کارگەکان وکۆمپانیاکان لە ڕێگای وەزارەتی تەندروستی ڕێگە پێدان وەرگرن، بەڵام لە دوای بە دواداچوونی تیمە چاودێرییەکانی وەزارەتی تەندروستی دەرچوو زیاتر لە 31 جۆر خواردنەوەی ووزە بەخش هەیە و هیچ مۆڵەتێکیان نییە، ئەوەش بە قاچاغ و نەشیاو بۆ بە کارهێنان ئەژمار دەکرێ.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، وەزارەتی تەندروستی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردۆتەوە، کە دەبێ لە بازاڕەکان دەست بەسەر هەر هەموویاندا بگرن و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە بکات و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران بگرێتە بەر.

 
 
 


ڕیکلام