سزای سێدارەی مامۆستا محەمەد خزرنەژاد لە بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی پشتڕاست کرایەوە

  2024-06-07  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سزای لەسێدارەدان و 16 ساڵ زیندانیکردنی محەمەد خزرنەژاد، مامۆستای ئایینی خەڵکی بۆکان کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێران دەستگیرکرابوو، لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە پشتڕاستدەکرێتەوە.

ماڵپەڕی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاو کردەوە، سزای سێدارە و 16 ساڵ بەندکرانی مامۆستا محەممەد خزرنەژاد، یەکێک لە کەسایەتییە ئایینیەکانی شاری بۆکان کە لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی دەستبەسەرکرابوو، لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە. مامۆستا محەممەد ماوەی یەک ساڵ و 6 مانگ و 19 ڕۆژ دەستبەسەرکرانیدا لە هەموو مافە سەرەتاییەکانی خۆی بیبەش بووە.

ماڵپەڕی تۆڕی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوەشدەکات، ئەم کەسایەتییە ئایینیە پێشتر لەلایەن لقی 3ـی دادگای شۆڕشی ئورمییە بە دادوەری ڕەزا نەجەفزادە بە تۆمەتی بە تۆمەتی فساد فی الارض سزای سێدارەی و بە تۆمەتی زیان گەیاندن بە یەکپارچەیی و سەربەخۆیی وڵات، سزای 15 ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو

ئەوەشخراوەتەڕوو، کە "دانیشتنی دادگای مامۆستا محەممەد خزرنەژاد لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس بووە و ئەم چالاکە ئایینیە کە زیاتر لە یەک ساڵە لە بەندیخانە دەستبەسەرە مافی هەبوونی پارێزەری نەبووە و بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەکەی، ئەم سزایە لەسەر بنەمای ڕاپۆرتی وەزارەتی ئیتلاعات بەسەریدا سەپێندراوە و دادوەرەکە ئامادە نەبووە مافی بەرگری بە مامۆستا محەممەد بدات".

 
 
 


ڕیکلام