لە ناو سەنتەری شاری کەرکوک لەلایەن دوو ماتۆڕسوارەوە دەسترێژی گوللە لە هێزێکی پۆلیسی فریاکەوتن کرا و پۆلیسێک گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، لەکاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ، تیمەکانی پۆلیس تێبینییان کردوە کە سێ کەس دزییان لە فرۆشگایەک کردوە، دوای ئەوەی تیمەکانی پۆلیس هەوڵی راگرتنی ئەو کەسانەیان داوە، تەقە لە تیمەکانی پۆلیس کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە روداوەکەدا پۆلیسێک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش برینداربوە و لەماوەی نیو کاتژمێردا ئەنجامدەرانی روداوەکە دەستگیرکراون.