رزگاربویەکی یەختە ژێرئاوکەوتوەکەی ئیتاڵیا بە گومانی کوشتنی کچێکی 16 ساڵان دەستگیرکرا

  2024-06-27  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەپێی میدیاكانی ئیتاڵیا، یەکێک لە رزگاربوەکانی یەختە ژێرئاوکەوتوەکەی کەناراوەکانی ئیتاڵیا كە عێراقییە بە تاوانی کوشتنی کچێکی 16 ساڵان لەناو بەلەمەکەدا دەستگیر کراوە.

میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە، دوای لێکۆڵینەوەکان لەلایەن پۆلیس و لەسەر سكاڵای یەكێك لە رزگاربوەكان كە دایكی كچێكی 16 ساڵا بووە، یەكێك لە رزگاربوەکانی ئەو یەختەی شەوی 16 لەسەر 17ـی ئەم مانگە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاو کەوت، دەستگیركرا.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو تۆمەتبارە گەنجێكی 27 ساڵانی عێراقییە و پێش ژێرئاو کەوتنی یەختەکە توندوتیژی بەرامبەر کچێکی 16 ساڵ لەناویەختەکەدا ئەنجامداوە و بەهەموو هێزی خۆی بەپێ لەقە چۆتە سەر سنگی كچەكە و بۆتە مایەی خنكاندن و گیانلەدەستدانی.

بەشێك لە میدیا ئیتاڵییەكان باسیان لەوە كردوە كە ئەو تۆمەتبارە پێدەچێت یەكێك بێت لە قاچاخچییەكان كە لە ئێستادا لە زیندانی كاتانزارۆ زیندانی كراوە.




ڕیکلام