بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی ئەمشەو لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان دوو كەسدا دروستبوو، راستەوخۆ هێزەكانی ئاسایش گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تۆمەتباری ڕووداوەكەیان دەستگیركرد.
لە راگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، لەپێناو سەروەربوونی یاسا كارمەندێكی (هێزەكانی كۆماندۆ) بەتۆمەتی هاوكاریكردنی بكوژەكە، لەلایەن كۆماندۆی كوردستان رادەستی هێزەكانی ئاسایش كرا.
لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە بەردەوامە.