ماڵپەڕی شەفافییەت: داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 22 ملیار دینار بووە

  2024-08-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 27-7-2024 تا 2-8-2024، بڕی 22 ملیار و 629 ملیۆن و 955 هەزار و 766 دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 22 ملیار و 629 ملیۆن و 955 هەزار و 766 دینار بووە كە 97%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 3%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەڕی شەفافییەتەوە بزانیت.