بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە: بۆ خۆپاراستن لە پەتای سکچوون و رشانەوە، پێویستە ژمارەیەک رێنماییە لەلایەن هاوڵاتییانەوە جێبەجێبکرێت.
رێنماییەکان بریتین لە:
1-تانكى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ماڵه‌كانتان پاك بكه‌نه‌وه لایه‌نى كه‌م به شه‌ش مانگ جارێك وه ده‌بێت به‌رده‌وام سه‌رداپۆشراوبێت.
2-پێویسته سه‌وزه‌و میوه به‌باشى بشۆرێته‌وه به مادده‌ى په‌رمه‌نگه‌ناتى پۆتاسیۆم یان به خوێ یان هه‌ر پاكژكه‌ره‌وه‌یه‌كى تر پاشان ئاوێكى زۆرى پێدابكه.
3-خواردنى سه‌ر عه‌ره‌بانه‌و ده‌ست گێره‌كان مه‌خۆن بۆ پاراستنتان له نه‌خۆشى.
4-دڵنیابه لهسهرچاوهى ئاوى خواردنه‌وه ته‌نها ئاوى به‌لوعه یان بوتڵ كراوى كارگه‌كان به‌كاربهێنه بۆ خواردنه‌وه ئه‌گه‌ر ئاوى بیرت به‌كارهێنا به‌باشى بیكۆڵێنه پاشان به‌كارى بهێنه.
5- ده‌سته‌كانت به به‌رده‌وامى بشۆ به سابوونى شل به تایبه‌تى، پێش نان خواردن -ئاماده‌كردنى خواردن - شیرپێدانى دایك بۆ كۆرپه‌كه‌ى - ئاماده‌كردنى خواردن و شیر بۆ منداڵ - به‌كارهێنانى ده‌رمان، هەروەها پاش توالیت - نان خواردن - هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌خۆش - پاككردنه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ت.
6- له كاتى توشبوونت به سكچوون و ڕشانه‌وه شله‌مه‌نى زۆر بخۆ و به زووترین كات سه‌ردانى نزیكترین مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى بكه.