شەوی رابردوو هێزەکانی ئەمریکا جارێکیتر گەڕانەوە بۆ سەربازگەی k1 لە کەرکوک و جێگیربوون، سەرچاوەیەکیش دەڵێت، "هێزەکە لەژمارەیەکی زۆر سەرباز پێکهاتوون و تیمی هونەریشیان لەگەڵدایە".
بەپێی ئەو زانیاریانەی سەراوەیەکی تایبەت ئاشکرایکردوە، شەوی رابردوو هێزێکی ئەمەریکا گەیشتوونەتە سەربازگەی k1 ی کەرکوک و جێگیربون.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، هێزەکە لەژمارەیەکی زۆر سەرباز پێکهاتوون و تیمی هونەریشیان لەگەلدایە و بۆ مەبەستێکی تایبەت کە پێدەچێت پەیوەندی بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە هەبێت هاتوونەتە کەرکوک.
دەشڵێت، پێشتر تیمەکانی هاوپەیمانان لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش هاتوونەتە کەرکوک بەڵام هاتنەکەی ئەمجارە و بەم قەبارەیە جیاوازە.
ئەمە لەکاتێکدایە، گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ کەرکوک دوای زیاتر لەچوار ساڵ دێت کە بەجێیانهێشت، رۆژی ٢٩ ی ئاداری ٢٠٢٠ هێزەکانی ئەمەریکا لەچوارچێوەی هاوپەیمانی دژی د١١عش بەتەواوی لە سەربازگەی k١ لەکەرکوک کشانەوەو رادەستی هێزەکانی دژەتیرۆرو پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراقیان کرد.