بنه‌ماڵه‌ی ساڵح موسلیم هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (پەیەدە) رایانگەیاند، کچێکی ئەو بنەماڵەیە لە هەولێرەوە رادەستی تورکیا کراوەتەوە
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی رای گشتییان كردووه، بنه‌ماڵه‌ی ساڵح موسلیم رایانگه‌یاندووه، كچه‌كه‌مان ( دالیا مەحمود موسلیم ) وه‌ك سه‌رجه‌م كچان و كوڕانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا پێش شه‌ش ساڵ په‌یوه‌ندی كردووه به یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (YPJ ) به‌مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له گه‌ل و نیشتمانی له دژی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش.
ئاشکراشیانکردووە، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكی ته‌ندروستی پێش ( 6 ) شه‌ش مانگ ده‌ستبه‌رداری هه‌ڤاڵان و ئه‌ركه‌كانی بوو و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن روویکردووەتە هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، دالیا مەحمود لەو ماوەیەدا بەردەوام له‌په‌یوه‌ندیدا بووە له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی و ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستاش په‌یوندی كردووە به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو خانه‌واده‌كه‌ی له ڕۆژئاوا، به‌ڵام تووشی سەرسوڕمان بوون به ڕاده‌ستكردنی به ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا و ده‌زگای ههواڵگریهكهی.
هەر لە راگەیەندراوەکەی بنەماڵەی ساڵح موسلیمدا هاتووە، ئێمه وایده‌بینن ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستان به‌رپرسیارێتی بێسهروشوێنكرنی دالیا له هەرێم یاخود ڕاده‌ستكردنی به ده‌زگای هه‌واڵگری توركیای له‌ئه‌ستۆیه.
جه‌ختیان له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه، هه‌ر وته‌یه‌ك لەزاری کچەکەیان بڵاوبکرێتەوە یان پێیبوترێ له‌ژێر فشار، ئه‌وه دووره له ڕاستییەوە و ته‌نها مه‌به‌ست لێی پیسكردن و شێواندنی ئابڕووی خانه‌واده‌كه‌ی و ده‌زگاكانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه له ڕۆژئاوا.
مه‌حمود محه‌مه‌د موسلیم باوكی دالیا، داواشی له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی کردووە، لێپرسینه‌وه بكه‌ن به مه‌به‌ستی ئازادكردنی كچه‌كه‌یان له چنگی دەزگای هەواڵگری توركیا وه گرێنتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بكه‌ن به سه‌لامه‌تی بۆ ناو خانه‌واده‌كه‌ی.
بەڵام ئاژانسی ئەنادۆڵی فەرمی حکومەتی تورکیا ڕایگەیاندووە، دالیا مەحمود موسلیمی تەمەن ٢١ ساڵ کە نازناوی فیان شەرڤانە ١٥ی تەموز لە پارێزگای مێرسین خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە دوای ئەوەی قەناعەتی پێکراوە.
ئاژانسەکە دەڵێت، بەپێی وتەکانی خۆی دالیا پاسەوانی تایبەتی گولتن ئالتاش بووە کە نازناوی ئەسما ساموری ھەڵگرتووە.
ئەنادۆڵ ئاماژەی بەوەشكردووە، مەحمود موسلیمی باوکی دالیا کە دەکاتە برای ساڵح موسلیم چالاکوانە لەنێو ڕیزەکانی پەیەدەو و یەپەگە لەشارۆچکەی سەرێکانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان کە هاوسنورە لەگەڵ باکوری کوردستان.
بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵێ تورکی لەسەرەتای ئەمساڵەوە 110 کەس لە شەڕڤانان و ئەندامانی پەیەدە و پەکەکە کە ئەو بەتیرۆرست ناویبردوون خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کردووە.