هێزەکانی ڕوسیا بنکەیەکی سەربازییان لەکۆبانی-ی ڕۆژئاوای کوردستان دامەزراند کە ستراتیژیترین خاڵە لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و هاوسنوره لهگهڵ تورکیا.
ناوەندی ئاشتەوایی سوریا و ڕوسیا ڕایگەیاند، هێزەکانی ڕوسیا بەهاوکاریی هێزەکانی ڕژێمی سوریا بنکەیەکی سەربازییان لەکۆبانی لەگوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەلەب دامەزراندوە.
عەقید ئۆلێگ ئیگناسیک جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی ئاشتەوایی ڕوسیا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی فیدراسیۆنی ڕوسیا و کۆماری عەرەبیی سوریا، دامەزراندنی بنکەی کۆبانییان لەناوچەی نزیک سنوری سوریاو تورکیا تەواوکردوە.
ئاژانسی هەواڵی تاس-ی ڕوسی ڕایگەیاندووە، مەبەست لەبنکە سەربازییەکە چاودێریکردنی سیستەمی ڕاگرتنی کردەوە جەنگییەکانی نێوان لایەنە ناکۆکەکانە.